بەغداد/ INA
ئەمڕۆ پێنج شەممە"جومعە عەناد" وەزیری بەرگری، رێنمایەکی ئاڕاستەی لایەنە بەرپرسەکانی کرد بۆ لابردنی هەموو ئەو ئاستەنگانەی کە ڕێگرن لە تەواوبوونی چارەسەری برینداران و کەسوکاری شەهیدان.
لە راگەیەندراوێکی وەزارەتەکەدا، کە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)، ئاماژە بەوە کراوە،"جومعە عەناد سەعدون " وەزیری بەرگری لە بارەگای وەزارەت لەگەڵ ژمارەیەک ئەفسەر و برینداران و کەسوکاری شەهیدان کۆبووەوە و پێداچوونەوەی بە هەموو ئەو داواکاریانە کرد کە لەلایەن ئەوانەوە پێشکەش کرابوون.
وەزیری بەرگری رێنمایی دا بۆ تێپەڕاندنی هەموو ئەو ئاستەنگانەی کە رێگرن لە تەواوکردنی مامەڵەکانی برینداران و کەسوکاری شەهیدان.
جەختیشیكردەوە"گرنگییەكی تایبەت بە كەسوكاری شەهیدان دەدەین وەك پێزانین بۆ قوربانیدانی خوێنیان بۆ رزگاركردنی خاكی عێراق لە تیرۆر، هەروەک شایەنی هەموو بایەخ و پێزانینێكن.
ھەر لەراگەیەندراوەکەدا ھاتوە ئەم وتانەی وەزیری بەرگری لەمیانەی کۆبونەوەیەکی تایبەتی بوە لەگەڵ بریندران وکەس وکاری ئەو شەھیدانەی لە کاتی شەڕەکانی رزگاری کە دژی چەتەکانی تیرۆریستی داعش شەڕیان کردبوو و مەدالیای رێزلێنانیان پێبەخشرا وە ھاوکات گوێی لە داواکاری و پێداویستییەکانی بریندارەکان گرت ، ڕێنماییدا بۆ دابینکردنی هەموو پێویستەکان بۆیان.
بەرگری ڕێنماییەک دەدات سەبارەت بە جیبەجێکردنی مامەڵەی برینداران و کەسوکاری شەهیدان
شێخ نەعیم قاسم: شکست بە قەوارەی زایۆنیستی دەهێنین