ئاژانسی هەواڵگری: دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری تۆڵەی عەشایەری لەبەغداد

ئەمنی
  • 2-04-2024, 19:05
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئاژانسی هەواڵگری ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە دەستگیرکردنی دووتیرۆریستی ڕاگەیاند کە تۆمەتبارن بە تۆڵەی عەشایەری و تۆقاندنی هاووڵاتیان.
    ئاژانسی هەواڵگری لەبەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ناردوویەتی وتی مەفرەزەکانی ئاژانسی هەواڵگری تایبەت بە دژەتیرۆر لە بەغداد/ لای کەرخ بە هاوبەشی هێزەکانی پۆلیسی فیدڕاڵی / فیرقەی دووەم ئۆپەراسیۆنێکی جۆری ئەنجامدا و لەئاکامدا دوو تاوانباری دەستگیرکرد کە وشەی داواکراویان نووسیووەتەوەوتۆڵەی عەشایەریان ئەنجامداوە وهاووڵاتیانیان ترساندووە.
    وتیشی هێزەکە توانی چەند بڵاوکراوەیەکیان لەدەستدا بگرێت کە سەربە بزاوتی ئایینی پەڕگیربوونە، ئاماژەشی بەوەکرد کە ئۆپەراسیۆنەکە پاش بەدەستهێنانی ڕەزامەندی دادوەری ئەنجامدرا.