وەزارەتی ناوخۆ: هاووڵاتیان بەڕێژەیەکی بەرچاو چەکەکانیان تۆماردەکەن

ئەمنی
  • 18-03-2024, 11:31
  • +A -A

    بەغداد/ INA ویسام مەلا
    وەزارەتی ناوخۆ جەختیلەوە کردەوە کە هاووڵاتیان بە ڕێژەیەکی زۆر چەکەکانیان تۆماردەکەن.
     ڕاوێژکاری وەزیری ناوخۆ لیوا سەعد مەعەن بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە پڕۆسەی قۆرخکردنی چەک بەدەست دەوڵەتەوە بەردەوامی هەیە و لەلایەن سەرۆک وەزیران و وەزیری ناوخۆ پاڵپشتی لێدەکرێت و بۆهەر فەرماندەییەکی پۆلیسیش یەک ملیاردۆلار دابینکراوە بۆ گەیشتن بەم ئامانجە.
    وتیشی دەستکراوە بە تۆمارکردنی چەک و هاوڵاتیانیش پەیتا پەیتا ناوەکانیان وچەکەکانیان تۆماردەکەن.
    جەختیشی کردەوەلەوەی کە چەکی سووک کە تۆمارنەکرابێت بە سەرپێچی یاسایی هەژماردەکرێت، بۆ ئەم مەبەستەش فۆڕمێک ئامادەکراوەو لەماڵپەڕێکی ئەلکتڕۆنی بڵاوکراوەتەوە بۆ تۆمارکردنی چەک وچەکدارەکان.
    ڕوونیشی کردەوە کە هاووڵاتی بەم ڕێکارە ئیدی لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵدا ناکرێت گەر چەکی لەماڵەوە هەڵگرتبێت.