بوومەلەرزەیەک بەهێزی 5.5 پلە ئێران دەهەژێنێت

جیهانی
  • 5-03-2024, 11:45
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    بنکەی بوومەلەرزەزانی ئۆرۆ ناوەڕاست ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە بوومەلەرزەیەکی بەگوڕی 5.5 پلە بە پێوەری ڕیختەر لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران تۆمارکرد.
    بەیاننامەی بنکەکە تێیدا هاتووە کە بوومەلەرزەکە کاتژمێر 04:20ی سەرلەبەیانی بە کاتی جیهانی لەدووری 120 کیلۆمەتر لەباشووری ڕۆژاوای شاری ئێرانشەهر بەقووڵایی 10 کیلۆمەتر ڕوویداوە کە ژمارەی دانیشتووانەکەی 131 هەزار کەسن.
    تاکوئێستاش هیچ زانیاریەک دەربارەی زەرەر وزیانە مادی و گیانیەکان بڵاونەکراوەتەوە.