بوومەلەرزەیەکی بەهێز وڵاتی کوەیت دەهەژێنێت

جیهانی
  • 4-06-2022, 10:52
  • +A -A

    بەغداد/INA
    زەمینلەرزەیەکی بەهێز لەگەڵ گزنگی بەیانی ڕۆژی شەممە وڵاتی کوەیتی هەژاند و هاووڵاتیان لەسەرانسەری وڵاتدا
    هەستیان پێکرد.
    هەروەها تۆڕی نیشتیمانی کوەیتی بۆ ڕوانگەکردنی زەمینلەرزە وتی کە زەویلەرزەیەکی بەگوڕی 5 بەپێوەری ڕیختەر ڕەچاوکردوە  کە لە باشووری ڕۆژاوای ناوچەی الاحمدی داوە لەکاتژمێر 04:28ی سەرلەبەیانی بە کاتنامەی وڵاتی کوەیت، بەقووڵایی 5کیلۆمەتر لەنەوجەرگەی زەوی ، بوومەلەرزەکە هاوڵاتیان و نیشتەجێبووانی کوەیت لەسەرانسەری وڵاتدا هەستیان پێکردووە.
    هەروەها هێزی ئاگرکوژێنەوەی گشتی ڕایگەیاند کە لەدەرەنجامی بوومەلەرزەکەوە هیچ زەرەروزیانێکی تۆمارنەکردووە، وتیشی کەتەنها پرسیاریان ئاڕاستە کراوە دەربارەی سەرچاوەی زەمینلەرزەکە.
    سەرچاوە: سبوتنیک