بوومەلەرزەیەک قەزای کەلار دەهەژێنێت

ناوخۆ
  • 18-07-2022, 12:40
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    بەشی بوومەلەرزەزانی لەوەزارەتی گواستنەوە ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند کە بوومەلەرزەیەک لە قەزای کەلار ڕوویداوە.
    بەشەکە لە بەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی کە بوومەلەرزەیەک لەکاتژمێر 11:04:53 سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەهێزی 4٫6 لەدووری 9 کیلۆمەتر ڕۆژهەڵاتی قەزای کەلار تۆمارکراوە.
    وتیشی زەمینلەرزەکە لەلایەن هاوڵاتیانەوە هەستی پێکراوەو داواشی لەهاوڵاتیان کرد کە خۆپارێزی بکەن و لەهەواڵی ناڕاست وپڕوپاگەندە دووربکەونەوە وپابەندبن بە ڕاسپاردەکانی دەستەی گشتی
    کەشناسی و بوومەلەرزەزانی.