وەزارەتی گواستنەوە بوومەلەرزەیەکی بەگوڕی 3.2 پلە لەباکووری ڕۆژاوای نەینەوا تۆمارکرد

ناوخۆ
  • 23-01-2024, 17:37
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    وەزارەتی گواستنەوە ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە بوومەلەرزەیەکی لە باکووری ڕۆژاوای پارێزگای نەینەوا تۆمارکردووە.
    بەیاننامەی وەزارەت کە ڕەوانەی ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کرا وتی، کە ڕوانگەکانی بوومەلەرزەزانی لە کەشناسی و ڕوانگەی زەمینلەرزەیی لە کاتژمێڕ 10:42:34بەکاتی ناوخۆ بوومەلەرزەیەکی بەگوڕی 3.2 تۆمارکردووە لەدووری 14 کیلۆمەتر لە باکووری ڕۆژاوای مەخمور لە پارێزگای نەینەوا.
    هەروەها وتیشی کە بوومەلەرزەکە لەلایەن هاووڵاتیانەوە هەستی پێکراوە بەڵام هیچ زەرەرو زیانێکی مادی وگیانی ئەووتۆ تۆمارنەکراوە.