سەرۆكی هەرێمی كوردستان و وەزیری بەرگریی توركیا كۆبوونەوە

سیاسی
  • 2-03-2024, 15:10
  • +A -A

    هەولێر - INA
    پێشنیوەڕۆی ئەمرۆ شەممە 2024/3/2 نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەراوێزی كۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئانتاڵیا و لە دیدارێكدا لەگەڵ یاشار گولەر وەزیری بەرگریی توركیا، دوایین پێشهاتە ئەمنییەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و مەترسی و هەڕەشەكانی تیرۆریان تاوتوێ كرد.

    هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر گرنگیی پاراستنی ئارامی و سەقامگیریی ناوچەكە و هەوڵدان بۆ ڕێگرتن لە تەشەنەسەندنی زیاتری ئاڵۆزییەكان، هەروەها داكۆكییان لە برەودان بە پەیوەندییەكانی توركیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستان كردەوە.