به‌رگری شارستانیه‌تی هه‌ولێر: ئاگره‌كه‌ی بازاری له‌نگه‌ی هه‌ولێر ته‌نها زیانی ماددی هه‌یه‌

ناوخۆ
  • 27-02-2024, 21:08
  • +A -A

    هه‌ولێرـ INA
    به‌رێوبه‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی هه‌ولێر راگه‌یاند كه‌ئاگره‌كه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌بازاری له‌نگه‌ی كه‌تووته‌وه‌ تائێستا هیچ زیانی گیانی نییه‌ به‌ڵام زیانی ماددی زۆری هه‌یه‌.
    كاروان میراوده‌ڵی وته‌بێژی به‌رگری شارستانی هه‌ولێر به‌ده‌زگاكانی راگه‌یاندن راگه‌یاند كه‌ به‌رگری شارستانی كار ده‌كات بۆ كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ كه‌ئێواری ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ له‌بازاری له‌نگه‌ی كه‌تووته‌وه‌ له‌نزیكی شه‌قامی سه‌د مه‌تری، هه‌روه‌ها روونیكرده‌وه‌ كه‌تائێستا خۆشبه‌ختانه‌ هیچ زیانی گیانی نه‌بووه‌ به‌ڵام زیانی مادده‌ی زۆری هه‌یه‌.