وەزیری دەرەوە بۆ هاوتا بەحرەینییەکەی: عێراق هەوڵدەدات ڕۆڵێکی کاریگەر لە لوتکەی عەرەبیدا هەبێت

سیاسی
  • 29-04-2024, 08:40
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    فوئاد حسێن، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری کاروباری دەرەوە بۆ عەبدولەتیف بن ڕەشید ئەلزەیانی هاوتا بەحرەینییەکەی دووپاتیکردەوە کە عێراق هەوڵدەدات ڕۆڵێکی کاریگەر هەبێت لە لوتکەی عەرەبی کە بڕیارە مانگی داهاتوو لە بەحرەین بەڕێوەبچێت.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی دەرەوە لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە" دوێنێ فوئاد حسێن، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری کاروباری دەرەوە پێشوازی لە عەبدولەتیف بن ڕەشید ئالزەیانی، وەزیری دەرەوەی بەحرەین  لەبه‌غدا كرد.  و لە سەرەتای دیدارەکەدا ئەلزەیانی سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی وەزیری ده‌روه‌ی کرد بەبۆنەی کۆچی دوایی هاوسەرەکەی، هاوخەمی دڵسۆزانە بۆ خۆی و بنەماڵە بەڕێزەکەی دەربڕی، لە خودای مەزن داوای کرد کە کۆچکردوو بە به‌ره‌حمه‌تی خۆی بخات.
    لای خۆیەوە وەزیری ده‌روه‌ سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ هاوتا بەحرەینییەکەی دەربڕی بۆ سەرەخۆشی و هاوخەمی.
    هه‌روه‌ها لە میانی کۆبوونەوەکەدا پەیوەندییە دوو قۆڵییە برایانە تاوتووێكران کە هەردوو وڵاتی برا بەیەکەوە دەبەستێتەوە و ڕێگاکانی بەهێزکردن و پەرەپێدانیان بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان بکات. کارنامەی سی و سێهەمین لوتکەی عەرەبی کە بڕیارە مانگی داهاتوو لە بەحرەین ساز بكرێت خرایه‌ به‌ر باس و لێكۆلینه‌وه‌، چونکە سازكردنی هاوکاتە لەگەڵ بوونی چەندین تەحەدا.
    هه‌روه‌ها وتی: لەم بارەیەوە وەزیر جەختی لەوە کردەوە کە عێراق هەوڵدەدات لەم لوتکەیەدا ڕۆڵێکی کاریگەر هەبێت و کاردەکات بۆ بەدیهێنانی هەماهەنگی ئاست بەرز لەگەڵ برایانی عەرەب بۆ سەرخستنی لوتکەکە. هەروەها هەردوولا باسیان لە پێشهاتەکانی ناوچەکە کرد، بەتایبەتی ڕووداوەکانی ئێستای غەززە و بەردەوامی هێرشەکانی دەسەڵاتی داگیرکەر بۆ سه‌ر خاک وخه‌ڵكه‌ سڤیله‌كه‌ی، هەردووكیان لەسەر پێویستی چڕکردنەوەی هەوڵە هاوبەشەکان بۆ بەدەستهێنانی سەقامگیری لە ناوچەکەدا کۆک بوون.