زیندانیکردنی داعشێک کە بەشداری کردبوو لە سووتاندنی بنکەی پۆلیسی عۆجە

ناوخۆ
  • 26-02-2024, 13:12
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    دادگای تاوانەکانی سەڵاحەدین ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە بڕیاری زندانیکردنی 15 ساڵی بۆ داعشێک دەرکرد.
    فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی باڵای دادوەری لەبەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕەوانەکرا ئاماژەی بەوەدا کە ئەم تیرۆریستە بەشداری کردبوو لە شەڕی دژبەهێزە ئەمنیەکان پاش ساڵی 2014 و بەشداریشی لە سووتاندنی بنکەی پۆلیسی عۆجەداکردووە.
    ئاماژەشی بەوەکرد کە بڕیارەکە بەپێی مادەی دووەم / 1٫3٫5 وبەئاماژەی مادەی چوار/1 لەیاسای دژەتیرۆر ژمارە 13ی ساڵی 2005 و بە بەڵگەی مادەی 132/1 لەیاسای سزادان وەرگیرا.