ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی چوار مەلەفی لەگەڵ سەرۆکی دادگای باڵای تاوانەکان باس دەکات

بەدواداچوون و ڕاپۆرت
  • 30-10-2023, 12:08
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەرۆکی دادگای باڵای تاوانەکان دادوەر علی کمال ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە چوار بابەتی خستەڕوو لەوانە مەلەفی ڕژێمی دیکتاتۆری لەناوچوو لەهەمان کاتیشدا میکانیزمەکانی دەستنیشانکردنی دادوەرو داواکارەگشتیەکانیشی ڕوونکردەوەو بەنمرەش ئامارەکانی بڕیارو دوسیەکانی لەچوارچێوەی بەرپرسیارێتی دادگای تاوانەکان ئاشکراکرد.
    سەرۆکی دادگای باڵای تاوانەکان علی کمال لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وتی پسپۆڕێتی دادگای باڵای تاوانەکان لە بابەتەکانی پەیوەست بە تاواندا بەرجەستە دەبێت ، دەسەڵاتەکەشی لەسەر هەموو کەسێکی ئاسایی جێبەجێدەبێت جاگەر عێڕاقی بێت یان غەیرە عێڕاقی بێت بەڵام بەمەرجێک ئەوغەیرە عێڕاقیە لە ناوخاکی عێڕاقدا بێت و تاوانبارکرابێت بە یەکێک لەو تاوانانەی کە لە ماددەکانی 11٫12٫13٫14٫ دا لەیاسای دادگا ژمارە10 ی ساڵی 2005 دا هاتبێت و لەمێژووی 1968/7/17ەوە تاکو 2003/5/1لەکۆماری عێڕاق یان لەهەرشوێنێکی دیکەدا ئەنجام درابێت.
    وتیشی کە تاوانەکان ئەمانەن:
    1- تاوانی کۆمەڵکوژی.
    2- تاوانەکانی دژبەمرۆڤایەتی.
    3- تاوانەکانی جەنگ.
    4-پێشێلکاریەکانی ئەوسزایەنەی کەلە یاساکانی مادەی 14 عێڕاقیدا هاتووە.
    هەڵبژاردنی دادوەرو داواکارەگشتیەکان:
    هەروەها ڕوونیشی کردەوەکە مادەی چواری یاسای دادگا ژمارە 10ی ساڵی 2005 چۆنێتی و مەرجەکانی دەستیشانکردنی دادوەرو داواکارەگشتیەکان و کۆتاییهێنان بە خزمەتەکانیانی تیادا دیاریکراوە، لەم پڕۆسەیەدا ئەنجومەنی دادوەری باڵا دادوەران و داواکارە گشتیەکانی ئەم دادگایە دەپاڵێوێت، دامەزراندنیشیان بەبڕیاری ئەنجومەنی سەرۆکایەتی دەبێت ئەویش پاش ڕەزامەندی  ئەنجومەنی وەزیران کەپێویستە لە پۆلێنی یەکەمدابن بەهەڵاوێری بڕیارەکانی ڕێکخستنی دادوەری و یاسای داواکاری گشتی و مووجەو دەرماڵەکانیشیان بەڕانماییەکان ئەنجومەنی وەزیران دیاریدەکرێت و ماوەی دامەزراندنەکانیشیان دەستنیشاننەکراوە.

    ئاماژەشی بەوە کرد کە چند فەرمانێک دەرکراوە بۆ گۆڕینی هەندێکیان لەبەرچەند هۆکارێک لەوانە هەندێکیان هۆکاری بێلایەنانەن بۆنموونە دادوەر ڕەئووف ڕەشید داوایکردووە لە سەرۆکایەتی دادگا کە دەسبکێشێتەوەلە دۆزی هەڵەبجە ئەویش لەبەرئەوەی لەدایکبووی هەڵەبجەیەو نەکە دۆزەکە بەلایەکی دیکەدا ڕاپێچ بکات.
    ئامارێکی دۆزو بڕیارەکان:
    هەروەها علی کمال دەڵێت 23 بڕیار لە بابەتە سەرەکیەکانی سەرانی ڕژێمی پێشوو دەرکراوە بۆ 159 تاوانبار وئازادکردنی 138کەس لە دادگاکانی سەربەم دادگایەمان، 6178 مەلەفیش لە قۆناغی لێکۆڵینەوەدا بەشێوەیەکی کاتی بە تەواوەتی داخراون ئەویش لەبەر نەبوونی بەڵگەی پێویست لەتاوانبارەکانەوە وەیان لەبەر کۆچی دواییان.
    هەروەها ئاماژەشی بەوەکرد کە 151 بڕیار لە بارەی چەند بابەتێکەوە دەرچووە کە41 بڕیار و 110 ئازادکردنن وجەختیشی لەوە کردەوەکە تێهەڵچوونەوە بۆیان بەپێی یاسای دادگا ئاساییە.
    ڕژێمی دیکتاتۆری لەناوچوو:
    هەروەها کمال وتیشی کە 23 کەیس پەیوەندیان بە ڕژێمی لەناوچوەوە هەیە کە هەموویان تایبەتن بەو تاوانبارانەوەکە دەستگیرکرابوون و هەندێکیشیان هەڵاتوونەو داواکراون.
    دەربارەی ئەو 55 کەسەی داواکراون لەوانەی کەدەسەڵاتیان هەبووە لەسەردەمی ڕژێمدا دادوەر کمال وتی 33 کەسیان دەستیرکراون و دادگایی کراون، کەچی ئەوانەی دیکە 17 یان هەڵاتوون وچواریشیان پێش بڕیاری دادگا کۆچی دواییان کردووەو یەکێکیشیان لە زینداندا مردووە.
    ئاماژەشی کرد بەو کەیسانەی کە پەیوەستن بە خانەوادەی سەدامەوە لەوانە بەهەدەردانی سامانی نیشتیمانی کە بڕیاری دەستگیرکردن بەپێی مادەی14/2لەیاسای دادگا ژمارە 10 ی ساڵی 2005 دەرچووە.
    جەختیشی کردەوەلەسەر ئەوەی کە لێبووردنی تایبەت وگشتی بۆ سەرانی ڕژێمی لەناوچوو دەرنەکراوە، ئەویش بەپێی مادەی 27/ دووەم لەیاسای دادگا ژمارە 10 ی ساڵی 2005 کەدەڵێت: ( هیچ لایەنێک تەنانەت سەرۆک کۆماریش بۆی نیە لێبووردن یاخود بڕیاری کاڵکردنەوەی بڕیارەکانی ئەم دادگایە بکات وپاش 30 ڕۆژ لە دەرچوونی بڕیارەکە پێویستە جێبەجێبکرێت)
    داوای یاسایی دەرەکی.
    هەروەها سەرۆکی دادگای باڵای تاوانەکان، ئاماژەی بەوکرد کە بەپێی ڕێسای 22/دووەم لە ڕێساکانی ڕێکارەکان و کۆکردنەوەی بەڵگەکانی سەربە یاسای ژمارە 10 ساڵی 2005 کەدەڵێت: وەزیرەکانی عێڕاق و نووسینگەکانی حکومەت و ئەفسەرانی لێکۆڵینەوە و ڕێکخراوەنێودەوڵەتیەکان و ئاژانسەکان وەیان هەر ڕێکخراوێکی دی بۆی هەیە سکاڵا بۆ دادوەری لێکۆڵینەوە لەدادگای باڵای تاوانەکانی عێڕاق پێشکەش بکات.
    دەربارەی هەردوو سەربازە بەریتانیەکەس نوێنەری یاسایی هێزەکانی فرەڕەگەز سکاڵایان دژبە تاوانبارەکانی کوشتنی ئەودوو سەربازە پێشکەش کرد کەلە ڕووداوەکانی بەسڕە لەساڵی 2003 ڕوویاندا.
    وتیشی کە لەبەرئەوەی کاتی ڕووداوەکە لە دەسەڵاتی دادگاکەماندابوو ولە مێژووی 2023/3/1 دا ئەجامدرا بۆ دادگای لێکۆڵینەوە مەلەفەکەی بەپێی مادەی یاسایی 13 بەندی یەکەم / ٱلەیاسای دادگا ژمارە 10ی ساڵی 2005 حەواڵەکرد.