دادگای ناوەندی تاوانەکان بڕیاری زیندانیکردنی هەتایی بۆ تیرۆریستێک دەردەکات

ناوخۆ
  • 30-01-2024, 12:16
  • +A -A

    بەغداد/INA
    دادگای ناوەندی تاوانەکان ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە هەستا بە دەرکردنی بڕیارێک بە زندانیکردنی هەتایی بۆ تیرۆریستێک کە پڕوپاگەندەی کردووە بۆ داعش.
    بەیاننامەی ئەنجومەنی دادوەری باڵا کەدەست  ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی ئەو تیرۆریستە لەکاتی دەستگیرکردنیدا وێنەیەکی تایبەتی پێبووە کە بەبەرگی سەربازی داعشەوە گرتبووی ، جگەلەوەش ڤیدیۆو وێنەی تیرۆریست ئەبو بەکری بەغدادی پێبووە.
    وتیشی کە بڕیارەکە بەپێی مادەی چوار/1 بەئاماژەی مادەی دووەم /1 و 3 لەیاسای دژەتیرۆر ژمارە 13ی ساڵی 2005 وەرگیراوە بە بەڵگەی بڕیاری 132/1ی  یاسای سزادانی  عێڕاقی.