وەزارەتی ناوخۆ کۆنترۆڵکردنی دەکەی عەشایری ڕادەگەیەنێت کە خۆی لە ڕێگری و سەرانەوەرگرتن دەدیتەوە بەناوی خێلەکانەوە

ئەمنی
  • 11-02-2024, 12:00
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە"وەزارەتی ناوخۆ" ڕێکارە توندەکانی ئاشکراکرد  بۆ نەهێشتنی دیاردەی رایگری و تەوان کە بەدکەی عەشائیری ناسراوە کە کەسێک چەند کەسێک لەدەوری خۆی کۆدەکاتەوەو بەناوی خێل رێگری و سەرانە وەردەگراێت و ئەوانەشی تەقەکردنی هەڕەمەکی ئەنجام دەدەن ، هاوکات ئاماژەی بە بوونی دکەی خێلەکان لە ناوچەکانی ڕۆژئاوا و ناوەڕاست دەکات.
    عەمید "میقداد موسەوی" وتەبێژی وەزارەت،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند:وەزارەت ڕێوشوێنی زۆر توندی گرتۆتەبەر کە بۆتە هۆی نەمانی بە تەواوەتی کاریگەری عەشایەری لە ناوچەکانی ڕۆژئاوا و ناوەڕاست،هەروەک لە ناوچەکانی باشوور بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە.
    ڕوونیشیکردۆتەوە :- کە وەزارەت تایبەت بەو دۆسیە چەند بڕیارێکی دەرکردوە، کە دواینیان سزای زیندانی هەتاهەتایی بۆ 5 کەس بوو لە پارێزگای زیقار بەپێی بڕگەکانی مادەی چوار لە یاسای رووبەرووبونەوەی تیرۆر،ئەوە جگە لە دەست بەسەرداگرتنی بڕێکی زۆر لە چەک.
    ووتیشی :- وەزارەتی ناوخۆ ڕێوشوێنی توندی گرتۆتەبەر سەبارەت بە تەقەکردنی هەڕەمەکی،و دەستگیرکردنی بەشێکی زۆر لەو کەسانەی کە بەرپرسیارن لەم دیاردەیە، و ڕەوانەکردنی بۆ بەردەم لایەنی دادوەری. هەندێکیان سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندرا و هەندێکی دیکەشیان لەژێر لێکۆڵینەوەدان.