ئاسایشی نیشتیمانی دزینی پەرتووکێکی دێرین و گرانبەها پووچەڵ دەکاتەوە

ئەمنی
  • 9-02-2024, 15:49
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی ئەمڕۆ ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە هەوڵی دزینی یەکێک لە گرنگترین پەڕتووکە دێرینەکانی پووچەڵ کردووتەوە.
    دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی هەوڵی دزینی یەکێک لە گرانبەهاترین پەڕتووکە دێرینەکان کە نرخی دەگاتە یەک ملیۆن دۆلار پووچەڵ کرایەوە وئەندامانی تۆڕەکەش دەستگیرکران.
    وتیشی کە ئۆپەراسیۆنەکە بە هەماهەنگی لەنێوان بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی بەسڕەو بەغداد بەڕێوەچوو.