شەمشوونەكان كەنگەرەكانیان ڕاوكرد وگەیشتنە چوارگۆشەی زێرێن

وەرزش
  • 2-02-2024, 22:00
  • +A -A

    بەدواداچوون - INA
    ئەمشەو هەینی كۆریای باشوور لە جامی ئاسیا لە قەتەڕ بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە ئوستڕالیا بردەوە بۆ قۆناغی پێش كۆتایی جامی  ئاسیا سەركەوت.
    هەڵبژاردەی ئوسترالیا سەركەوتوو بوو لە كۆتایی هێنان بە تایمی یەكەم لە پێش هاوتاكەی هەڵبژاردەی كۆریای باشوور بە گۆڵێكی یاریزان كریگ گودوین لە خولەكی 42.
    لە تایمی دووەمدا هوانگ هی چان لە خولەكی 90 بە لێدانی سزا گۆڵی یەكسانكردنەوەی بۆ كۆریای باشوور تۆماركرد، هیونگ مین سۆن لە یەكەم كاتی زیادكراودا گۆڵی بردنەوەی بۆ كۆریا تۆماركرد.