هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی نیشتمانی بەسێ گۆڵ لە كوێت بردەوە لە جامی ئاسیا

وەرزش
  • 7-06-2022, 19:41
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ سێشەممە، هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی نیشتمانی سەركەوت بۆ قۆناغی چارەكی كۆتایی پاڵەوانێتی جامی ئاسیا ژێر 23 ساڵان دوای ئەوەی بە ئەنجامی 3-1 لە هاوتا كوەیتییەكانی بردەوە.
    وە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی ، ڕایگەیاند، "هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی نیشتمانی بەسێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە هەڵبژاردەی ئۆڵەمپی كوەیت لەچوارچێوەی جامی ئاسیا بۆ تۆپی پێی خوار ٢٣ ساڵ" .
    ئاماژەی بەوەشكرد، هەڵبژاردەی كوەیت لە خولەكی 12ی گێمی یەكەمدا لە رێگەی یوسف رەشیدی تاكە گۆڵی هەڵبژاردەكەیان تۆماركرد ، لە خولەكی 35 یاریزانی عێراقی مونتەزەر محەمەد گۆڵی یەكسانكردنەوەی بۆ هەڵبژاردەی ئۆڵەمپی نیشتمانی تۆماركرد.
    ئاماژەی بەوەشكردووە، لە گێمی دووەمدا هەڵبژاردەی ئۆڵەمپی نیشتمانی دوو گۆڵی تری تۆماركرد لەڕێگەی یاریزان موئەمەل عەبدولڕەزا لە خولەكی 59، هەروەها یاریزان محەمەد باقر لە خولەكی 82،بۆیە ئۆڵەمپی نیشتمانی تۆانی یارییەكەم بەم ئەنجامە كۆتا پێ بێنێت ."