ئەرژەنتین و میسی بوون بە پاشای مۆندیالی 2022قەتەر

وەرزش
  • 18-12-2022, 21:15
  • +A -A

    هەولێر _INA_زیاد سەعدی 
    ئەمشەو لەیاری كۆتایی مۆندیالی 2022ی قەتەر هەڵبژاردەی ئەرژەنتین خولی 22ی مۆندیالەكانی لە مۆندیالی 2022ی قەتەر توانی بەلێدانی یەكلاكەرەوە لە هەڵبژاردەی فەرنسا بباتەوە.
    تایمی یەكەمی یارییەكە رێك لە كۆنتڕۆلی هەڵبژاردەی ئەرژەنتین بوو،بەجارێك یاریگایان كردبووە موڵكی خۆیان،تا لە خولەكی (23) دوای ئەوەی یاریزانی ئەرژەنتین دیماریا لەنێو هێلی سزا لێیاندا وداوەری پۆلەندی لێدانی سزای بۆ ئەرژەنتین هەژماركرد و لیۆ میسی بەشایستەی تۆماریكرد،دواتر ئەرژەنتین زۆر بەخێرایی هێرشی دەهێنا،ئەمجارەیان دیماریا توانی لە خولەكی (34) گۆڵی دووەم تۆماربكات و تایمی یەكەم بەسەركەوتنی هەڵبژاردەی ئەرژەنتین بەسەر فەرەنسا (2-0) بەكۆتا هات.
    لەتایمی دووەم تا خولەكی (79) ئەرژەنتین دوو گۆڵی بێ بەرانبەر بوو،بەڵام لە لێدانی سزا لە خولەكی (8) مباپی گۆڵی یەكەمی كرد ولە خولەكی (81) گۆڵی دووەم ویەسانی بۆ فەرەنسا تۆماركرد و هەردوو تایمی یەكەم و دووەم بە یەكسانی بوون بەئەنجامی (2-2) بوو.
    لە تایمی یەكەمی زیاد كراو هەردوو هەڵبژاردە وەك یەك بوون وترسی گۆڵی لەناكاو دەكرا،تا لە خولەكی (109) گۆڵی سێیەمی بۆ ئەرژەنتین تۆماركرد، لەتایمی دووەمی زیاد كرا و بەر لەوەی بە (3) خولەك یارییەكە كۆتایی بێت،داوەر لێدانی سزای بۆ فەرنسا هەژماركرد و لە خولەكی (117) مباپی گۆڵی سێیەم ویەكسانی تۆماركرد،یاری بەهەردوو تایمی زیادكراویش بە ئەنجامی (3-3) كۆتایی هات و یارییەك گەیشتە لێدانی یەكلاكەرەوە.
    لەێدانی یەكلاكەرەوە هەڵبژاردەی ئەرژەنتین بە ئەنجامی (4-2) لە فەرەنسای بردەوە و هەڵبژاردەی بۆ سێیەم جار لەمێژووی خۆی مۆندیال بەدەست بێنێت،دوای ئەوەی لە مۆندیالی 1978 لە هۆڵەندای بردەوە بە ئەنجامی (3-1) و لە مۆندیالی 1986 بەرابەرایەتی مارادۆنای كۆچكردوو توانی لەهەڵبژاردەی ئەڵمانیا بباتەوە بە ئەنجامی (3-2).
    هەڵبژاردەی ئەرژەنتین بەسەركرایەتی میسی توانی مێژووێكی نوێی لە مێژووی وڵاتەكە ز جیهان و خودی خۆی بنوسێتەوە،بۆیە دەكرێ بڵێین مۆندیالی سەدە بوو بۆ ئەرژنتینیەكان و میسی.