بەڕێوەبەرایەتی کاروباری مادەهۆشبەرەکان دەستبەسەر 15 کیلۆگرام کریستالدا دەگرێت

ئەمنی
  • 23-01-2024, 17:36
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    بەڕێوەبەرایەتی کاروباری مادەهۆشبەرەکان ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە دەستیبەسەر 15 کیلۆگرام مادەی کریستالدا گرتووە و تۆمەتبارێکێشی لەشاری بەسڕە دەستگیرکردووە.
    بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مادەهۆشبەرەکان  لیوا ڕوکن ئەحمەد زەرکانی بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە هێزێکی کاروباری مادەهۆشبەرەکان توانی دەست بەسەر 15 کیلۆگرام مادەی کرێستالدا بگرێت و تۆمەتبارێکیش دەستگیربکات لەکاتی هەڵاتنیدا بەبرینداری.
    هەروەها ڕوونیشی کردەوەکە ئۆپەراسیۆنەکە بە سەرپەرشتی راستەوخۆی وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شمەری بەڕێوەچوو.