شمەری و ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی ناوخۆی عەرەبی گفتوگۆی ئاڵوگۆڕی ئەزموونەكان دەكەن

ناوخۆ
  • 28-01-2023, 14:00
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شمەری چاویكەوت بە ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی ناوخۆی عەرەب محەمەد بن عەلی كومان و بەڕێوەبەری نووسینگەی عەرەبی لیوامحەمەد جەمال.
    لە ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی ناوخۆ كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تێیدا هاتووە  : عەبدولئەمیر شمەری وەزیری ناوخۆ چاویكەوت بە محەممەد بن عەلی كومان  ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی ناوخۆی عەرەبی و بەڕێوەبەری نووسینگەی عەرەبی لیوا محەمەد جەمال، بە ئامادەبوونی سەركردەكانی وەزارەت و ژمارەیەك ئەفسەر.
    لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : شمەری لەمیانی كۆبوونەوەكەدا كۆمەڵێك بابەتی جێی بایەخی هاوبەشی تاوتوێ كردووە، بەو پێیەی ئەو تەوەرانەی كە لە كۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجومەنی وەزیرانی ناوخۆی عەرەبی لە كۆماری تونس دەخرێنەڕوو تاوتوێ كران و درێژەدان بەكاراكردنی كارەكانی نووسینگەی عەرەبی لە بەغدای پایتەخت، جگە لە كردنەوەی ئاسۆی هاوكاری بە شێوەیەكی بەرچاو لە نێوان وەزارەتی ناوخۆی عێراق و ئەنجومەن.
    ئاماژەی بەوەشكرد : كۆبوونەوەكە شایەتحاڵی كۆمەڵێك گفتوگۆ بوو لەسەر ئاڵوگۆڕی ئەزموونەكان و بەرزكردنەوەی هاوكارییەكان، جگە لە پرسە گرنگەكانی دیكە،كومان ستایشی دامەزراوەی ئەمنیی عێراق و مێژووەكەی كرد.