وەزیری ناوخۆ: پلانێکی پتەومان داڕشتووە بۆ ئاسایشی سەرسنوورەکان

ئەمنی
  • 23-01-2024, 15:29
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شمەری ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە جەختی لەوەکردەوە کە پلانێکی تۆکمە داڕێژراوە بۆ پاراستنی سەرسنوورەکانی عێڕاق.
    بەیاننامەی وەزارەت کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی" وەزیری ناوخۆ پێشوازیکرد لە یاریدەدەری ئەمینداری هاوپەیمانی باکووری ئەتڵەسی بۆ ئۆپەراسیۆنەکان تۆم جوفۆس ولەگەڵیدا هەماهەنگی و هاوکاری لەنێوان وەزارەت و ناتۆ لەبواری ڕاهێنان و ڕاوێژکاری تاوتوێکرا.
    شمەری جەختی لەوەکردەوەکە وەزارەتی ناوخۆ پلانێکی تۆکمەی بۆ پاراستنی ئاسایشی سەرسنوورەکان داڕشتووە، بۆ نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان و تاوان کە بەڕێژەی40٪ کەمی کردووە.
    لەلایەن خۆشیەوە تۆم جۆفۆس دەستخۆشی کرد لەو سەقامگیریەی کەلەئاراداهەیە، هەروەها ڕۆڵی وەزارەتی ناوخۆشی بەرزنرخاند لە بەرەنگاربوونەوەی مادەهۆشبەرەکان و پاراستنی سەرسنوورەکان و ئامادەباشی هێزە ئەمنیەکانی سەربە وەزارەت.