بەبەشداری سەرۆکی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێڕاقی ...پەرلەمان گفتووگۆیەک دەربارەی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان سازدەکات

ناوخۆ
  • 18-07-2023, 13:33
  • +A -A

    بەغداد/ INA ویسام مەلا
    لێژنەی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان ئەمڕۆڕۆژی سێشەممە دانیشتتنێکی سازدا بۆ گفتووگۆکردن لەسەر مەترسیەکانی ماددەهۆشبەرەکان و میکانیزمەکانی نەهێشتنی لەژێر چاودێری سەرۆکی پەرلەمان محەمد حەلبوسی و بەشداری تۆڕی ڕاگەیاندنی عێڕاقی ، سەرۆکی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێڕاقی دکتۆر نەبیل جاسم ڕایسپارد کە هەڵمەتێکی فراوان بکرێت بۆ نەهێشتنی ئەم دیاردەیە بەبەشداری دامودەزگاکانی دەوڵەت و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی .
    هەروەها دکتۆر نەبیل جاسم لەوتەیەکیدا بەمبۆنەیەوە کەلەژێردروشمی (ڕاگەیاندن هاوبەشێکی سەرەکیە لە نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان) بەڕێوەچوو و پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ئامادەی بوو وتی دیاردەی بازرگانیکردن بە ماددەهۆشبەرەکان و خواردنیان لەم چەند ساڵەی دواییدا بەشێوەیەکی سەرنجڕاکێش تەشەنەی سەندووە بەتایبەت لەنێو گەنجاندا ، تەنانەت ئاماری ئالوودەبووان گەیشتووەتە ڕادەیەکی مەترسیدار کەپێشووتر وێنەی نەبووە، کەپێویستە ڕێکاری شایستەی بۆ بگرێتەبەر لەهەموو بوارەکانی پەروەردەیی وئەمنی و ڕاگەیاندن و خێزانی بۆ پاراستنی نەوەکەمان لەم دیاردە ترسناکە.
    هەروەها وتی لەسۆنگەی هەستکردنمان بەبەرپرسیارێتی نیشتیمانیەوە لە ڕەگداکوتانی چەمک و بەهاکانی ڕەوشت و ئایین و لایەنی مرۆیی پێویستە ڕووبەری هۆشیاری لەلای گەنجان فراوانتر بکرێت ،جا هەرچەندە کە ڕاگەیاندن گرنگی خۆی هەیە بەڵام کۆششەکان نابنە مایەی ڕاگرتنی ئەم دیاردە دزێوە و نەهێشتنی بەیەکجارەکی گەر هەڵمەتێکی فراوان لەئارادانەبێت کەسەرجەم دەزگاکان بەشداری تیادانەکەن .
    وتیشی ئەم داردەیە هیچی کەمترنیەلە مەترسی تیرۆر ، هەروەها سوپاسی خۆشی ئاڕاستەی لێژنەی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان کرد بۆ سازدانی ئەم دانیشتنە.
    سەرۆکی لێژنەی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکانیش عدنان جحێشی لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە بەئامادەبوونی سەرۆکی تۆڕی ڕاگەیاندنی
    عێڕاق دکتۆر نبیل جاسم و نەقیبی ڕۆژنامەنووسان موئەید لامی و نوێنەری وەزارەتی ناوخۆ و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی بەڕێوەچوو کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ئامادەی بوو وتی دیارەی تەشەنەسەندنی ماددەهۆشبەرەکان هەڕەشە لە ئاسایش و تەندروستی و ئابووریمان دەکات و باری کۆمەڵگاو خێزان تێکدەدات ودەیشڵەژێنێت، وەئێمە هەست بەوەدەکەین کە خەتەرناکی ئەم حاڵەتە لە زیادبووندایە و گەنجانمانی خستووەتە مەترسیەکی بێوێنەوە ، بۆیەهەنگاوەکانمان گەیشتووەتەئەوئاستەی کە لێژنەی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان لە پەرلەمان پێکبێت بۆ بنەبڕکردنی ئەم دیاردە دزێوە، ئەم لێژنەیەش بەردەوام کۆڕو کۆبوونەوە دەبەستێت و پەیوەندی دەکات بە کەسایەتی ئایینی و سیاسی و کۆمەڵایەتی ودەزگا فەرمیەکانەوەبۆ نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان و هەماهەنگی لەپێناو ئەومەبەستە.
    وتیشی هەڵمەتەئەمنیەکان کە لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە ئەنجام دەدرێت بەرهەمی خۆی هەبووە لە پاراستنی کۆمەڵگا لەو بازرگانانەی کە ماددەهۆشبەرەکان دێننە ناو وڵات، ڕوونیشی کردەوەکە پێشانگای وێنەکان کەلەلایەن 3 ڕێکخراوی کۆمەڵگای مەدەنیەوە ئەنجام دران هەنگاوێکی پیرۆزە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم حاڵەتە، هەروەها ئاماژەی بەوەکرد کە لەم هەڵمەتەدا سەرکەوتن بەدەست دەهێنین هەروەک چۆن بەسەر تیرۆردا سەرکەوتین.