وەزیری دەرەوە جەخت دەکاتەوە لەسەر گرنگی بەردەوامبوونی ناتۆ لە پێشکەشکردنی ڕاوێژوڕاهێنانی هێزەئەمنیەکانی عێڕاق

سیاسی
  • 21-03-2023, 16:47
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    وەزیری دەرەوە فوئادحسین ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە جەختی لەگرنگی بەردەوامبوونی ناتۆ کردەوەلەپێشکەشکردنی ڕاوێژ وڕاهێنانی هێزە ئەمنیەکان.
    بەیاننامەی وەزارەت کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی جێگری سەرۆک وەزیران وەزیری دەرەوە فوئادحسین چاوی کەوت بە ئەمینداری گشتی هاوپەیمانی باکووری ئەتڵەسی ناتۆ ینس ستولتنبێرگ لە بروکسل.
    بەیاننامەکە وتی هەردوولا پێکەوە باسیان لە هاریکاری هەردوولاو پڕۆگرامەکانی ڕاهێنان کرد.
    هەروەها وەزیری دەرەوە دەسخۆشی لە ناتۆ کرد بۆ پاڵپشتکردنی هێزەکانی عێڕاق و پڕۆگرامەکانی بونیادنانی تواناکان کەلەعێڕاقدا پێشکەش بەهێزە ئەمنیەکان دەکرێت.
    لەلایەن خۆیەوە ستولتینبێڕگ مکووڕی ناتۆی نیشاندا بۆ پێشکەشکردنی پڕۆگرامەکانی ڕاهێنان بۆ بەهێزکردنی سوپای عێڕاق کەبە ڕاوێژی حکومەتی عێڕاقی بەڕێوەدەچێت.
    بەیاننامەکە وتی کە لەدیدارەکەدا سەرۆکی فەرمانگەی ئەوڕوپالە وەزارەتی دەرەوە باڵیۆز حیدر عزاری و باڵیۆزی کۆماری عێڕاق لە هاوپەیمانی ناتۆ احمد برواری وباڵیۆزی کۆماری عێڕاق لەبەرلین لوقمان فیلی ئامادەبوون .