پوچەڵكردنەوەی هەوڵێكی تیرۆریستی بۆ بەئامانجگرتنی هێزە سەربازییەكان و خەڵكی سڤیل لە سەڵاحەدین

ئەمنی
  • 19-01-2024, 20:39
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ هەینی، دەستەی حەشدی شەعبی، ڕایگەیاند: هەوڵێكی تیرۆریستی بۆ بە ئامانجگرتنی كارمەندانی سەربازی و مەدەنی لە سەڵاحەدین پووچەڵ كردووەتەوە.
    حەشدی شەعبی  لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: هێزێك لە لیوای 22 لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی كەركوك و ڕۆژهەڵاتی دیجلە سەر بە هێزەكانی حەشدی شەعبی، لە تەپۆڵكەكانی حەمرین لە پارێزگای سەڵاحەدین، بۆمبێكی تەوقیتكراوی داعشی تیرۆریستی دۆزییەوە.
    ئاماژەی بەوەشكرد: ئۆپەراسیۆنەكە لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری بووە، بەو پێیەی لە ئەنجامدا بۆمبێكی تەوقیتكراو دۆزراوەتەوە كە بۆ بە ئامانجگرتنی یەكە سەربازییەكان و هاوڵاتیانی مەدەنی دانراوە.
    رونیشیكردەوە: ئەو بۆمبە  بە سەلامەتی مامەڵەی لەگەڵدا كراوە و پوچەڵكراوەتەوە بەبێ ئەوەی هیچ زیانێكی لێبكەوێتەوە.