چوارەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ئاو لە بەغدا بەڕێوەدەچێت

ناوخۆ
  • 28-04-2024, 11:00
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە، کارەکانی چوارەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ئاوی بەغدا بە بەشداری ئەمینداری گشتی کۆمکاری عەرەبی و ژمارەیەکی زۆر لە وڵاتانی عەرەبی و ناوچەکە دەستیپێکرد.
    لەوبارەیەوە وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکان ڕاگەیاندوە،کە خولی چوارەمی کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ئاوی بەغدا بۆ ماوەی 3 ڕۆژ بەردەوام دەبێت،کە ئامانج لەم کۆنفرانسە ئەوەیە ڕۆشنایی بخاتە سەر کێشەی ئاو و کەمی سەرچاوەکانی ئاو کە زۆرێک لە وڵاتان بەدەستیەوە دەناڵێنن.