حەشدی شەعبی دەستی كرد بە پوچەڵكردنەوەی بۆمبە چێندراوەكانی ناوچەی بێجی

ئەمنی
  • 24-02-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغدا – ا ه ع بەرێوەبەرایەتی ئەندازیاری مەیدان-ی سەر بە حەشدی شەعبی، ئەمرۆ شەممە، دەستیكرد بە پوچەڵكردنەوەی بۆمبە چێندراوەكان كە تیرۆریستانی داعش لە گوندی شێخ عەلی و گوندەكانی سەر بە قەزای بێجی داینابوون لە باكوری تكریت. لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە ( ا ه ع) نێردراوە، حەشدی شەعبی رایگەیاند: كادرەكانی ئەندازیاری مەیدان بۆمبە چێندراوەكانی گوندی شێخ عەلی قەزای بێجی-یان پوچەڵكردەوە. هەر لە بەیاننامەكەدا تەئكید دەكاتەوە كاركردن بۆ پوچەڵكردنەوەی تەواوی بۆمبە چێندراوەكان لە ناوچە ئازادكراوەكان بەردەوامە، بەمەبەستی گەڕانەوەی هاوڵاتیان بۆ ئەو ناوچانە.