دەستگیرکردنی چوار بازرگانی مادەهۆشبەرەکان لەبەغداو نەجەف

ئەمنی
  • 16-01-2024, 16:16
  • +A -A

    بەغداد/INA
    وتەبێژی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عەمید میقداد میری ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە دەستگیرکردنی چوار بازرگانی مادەهۆشبەرەکانی ڕاگەیاند.
    میری لەبەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی" تیمەکانی هەواڵگری وئاسایشی نەجەفی شکۆمەند توانیان دوو لە بازرگانانی مادەهۆشبەرەکان دەستگیربکەن کە 500 حەبی هۆشبەریان پێبووە.
    وتیشی تیمەکانی هەواڵگری دوو بازرگانی دیکەی ماددەهۆشبەرەکانیان دەستگیرکردووە لە ناوچەکانی سەبع بوڕ عوبەیدی بەپی یاداشتنامەی دەستگیرکردنی 28 ماددەهۆشبەرەکان ، کە جگەلەمادەی هۆشبەر کەلوپەلی وەرگرتنی ئەوماددانەشیان پێبووە.
    هەروەهاجەختیشی کردەوەلەسەر ئەوەی کە هەواڵگری بە هەماهەنگی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغداد جبەخانەیەکی پڕلەتەقەمەنی
    لەناوچەی نەهڕەوان دۆزیوەتەوە کە 11 هاوێژی تۆپی هاوەنی لەناودابووە ، کە تیمی ئەندازەیی مامەڵەیان لەگەڵدا کردووە بەبێ هیچ زەرەرو زیانێک.