وەزیری تەندروستی بنکەی سەدڕقنات بۆ پەلی دەستکرد لەبەغداد دەکاتەوە

ناوخۆ
  • 29-04-2024, 11:46
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    وەزیری تەندروستی ساڵح حەسناوی ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە هەستا بەکردنەوەی بنکەی سەدڕقنات بۆ پەلی دەستکرد لەشاری بەغداد.
    بەیاننامەی وەزارەت کە ڕەوانەی ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کرا ئاماژەیکرد بەوەی کە وەزیری تەندروستی ساڵح حەسناوی هەستا بەکردنەوەی بنکەی تەندروستی سەدڕقەنات بۆ پەلی دەستکرد لەشاری بەغداد ، ڕێوڕەسمەکەش بەئامادەبوونی بریکاری تەکنیکی وەزارەت هانی موسا عقابی جێگری سەرۆکی لێژنەی نێودەوڵەتی خاچی سوورلەعێڕاق گوبندا براساد داهال و بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی بەغداد ڕەسافە باسم سەباح و بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی ئۆپەراسیۆنەکان و خزمەتگوزاریە پزیشکیەکان فازڵ عگڵە وبەڕێوەبەری بنکەکە بەڕێوەچوو.
    وەزیر جەختیلەوەکردەوەکە بەهاوکاری لێژنەی نێودەوڵەتی خاچی سوور دووبارە ئەم بنکەیە نۆژەنکرایەوە و شیاندنەوەی بۆ کرا و پڕۆسەکەش بەشی چارەسەری سروشتی و لقەکانی دروستکردن و چاککردنەوەی پەلوپۆکان خزمەتگوزاریەکان و سێستەمی ئاوەڕۆکان کارەبا و ئاگرکوژێنەوە گرتەوە کە هەموو نۆژەنکرانەوە.
    وتیشی دوو هۆڵ بۆ چارەسەری سروشتی و چوار یەکەی نوێش کرانەوەبۆ دروستکردنی قاڵبی پەلەکان و یەکەیەکیش کرایەوە بۆ چاودێری کەمئەندامان.
    ئاماژەشی بەوەکرد کە لەماوەی پێشوودا ئەم بنکەیە خزمەتگوزاری زۆری پێشکەشکردوە وچەندین پەلی دەستکردی دروستکرووەوچەندین حاڵەتی چاککردووەتەوە.
    هەروەها بەڕێوەبەری بنکەکە ئەحمەد قاسم بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە کردنەوەی ئەم بنکەیە پاش ئەوەبوو کەچەند بەشێکی بۆزیادکرا وەکو بەشی چارەسەری سروشتی و هۆڵی کۆڕو ڕاهێنان و چەندین بەشی دی.