ڕگەیاندنی ئەمنی هەواڵی هاتنەژوورەوەی هێزی دیکەی بیانی بۆناو عێڕاق ڕەتدەکاتەوە

ئەمنی
  • 15-01-2024, 15:49
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە جەختیلەوەکردەوکە پلانێکی تەواو وتۆکمە داڕێژراوە بۆ یادی شەهیدبوونی ئیمام عەلی هادی سەلامی خودای لێبێت، لەهەمان کاتیشدا ڕەتیکردەوە کە هێزی دیکەی بیانی هاتبێتنە ناو عێڕاقەوە.
    سەرۆکی شانەی ئەمنی لیوا تەحسین خەفاجی لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی عێڕاقیەی ئیخباریە کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی بەدوداچوونی بۆکرد وتی کۆبوونەوەیەکی ئەمنی بە بەشداری فەرماندەییەکانی ئۆپەڕاسیۆنەکان و پۆلیس لەپێنج پارێزگادا بەڕێوەچوو تیایدا جەخت کرایەوەسەر ڕاوەدوونانی تیرۆریستان ودابینکردنی ئەمنیەتی سەردانیکردنی یادی شەهیدبوونی ئیمام عەلی هادی سەلامی خودای لێبێت.
    لەلایەکی دیکەوە سەرۆکی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ئەوهەواڵانەی ڕەتکردەوە کە گوایا هێزی بیانی دیکەی سەربە هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی هاتبێتە ناو عێڕاقەوە، جەختیشی لەوەکردەوکە عێڕاق پێویستی بە هێزی بیانی نیە و بەم نزیکانەش ئەو لێژنەیەی نێوان عێڕاق و هێزی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کارادەکرێت و چاوخشاندنەوە دەکرێت بە پەیوەندیەکانی نێوان هەردوولا بەشێوەیەکی گشتی.