مەندەلاوی جەخت دەکاتەوەلەسەر نیازمەندی ئوممەت بە میتۆدەکەی ئیمام علی (سەلامی خودای لێبێت)

سیاسی
  • 12-04-2023, 09:05
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران موحسن مەندەلاوی پرسەی خۆی ئاڕاستەی گەلی عێڕاق و ئوممەتی ئیسلامی وسەرجەم مرۆڤایەتی کرد بەبۆنەی یادی شەهیدبوونی پێشەوای باوەڕداران علی کوڕی ئەبوتاڵیب (سەلامی خودای لەسەربێت) ، جەختیشی لەوەکردەوەکە ئوممەت پێویستی بە میتۆدەکەی ئیمام عەلی هەیە سەلامی ودای لێبێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و بەدیهێنانی دادپەروەری.
    مەندەلاوی لە بەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی ڕاستگۆترین پرسەو سەرەخۆشی خۆمان پێشکەش بە گەلی عێڕاق و نەتەوەی ئیسلامی وسەرجەم مرۆڤایەتی دەکەین لەم یادە دڵتەزێنەدا کەشەوی شەهیدکردنی پێشەوای باوەڕداران ئیمام علی کوڕی ئەبوتاڵبە سەلامی خودای لێبێت.
    هەروەها جەختی کردەوەسەر ئەوەی کە مرۆڤایەتی پێویستی هەیە بە میتۆدی باوەڕدارانەو سیاسیانەی کە سەرکردەی باوەڕداران پەیڕەوی لێکردووەو زۆر گرنگیشە
    کە پابەندبین بە کەلتوورە زانستیەکەیەوە بۆ بونیادنانی ئوممەت و پەیڕەوکردنی هەنگاوەکانی لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و ڕەتکردنەوەی پووچەڵی و بەدیهێنانی دادپەروەری و سەرخستنی ستەمزەدەکان و یارمەتیدانی هەژاران.
    مەندەلاوی کۆششی هێزەئەمنیەکانیشی بەرزنرخاند لە پاراستنی سەردانیکارانی شاری نەجەفی شکۆمەند.