سەرۆک کۆمار: لە شوڕشی ئیمامی حوسین سەلامی خودای لێبێت یادی شکۆمەندترین پاڵەوانێتی دەکەینەوە

سیاسی
  • 5-09-2023, 14:48
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەرۆک کۆمار دکتۆرعبداللتیف جمال ڕشید ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە بەیاننامەیەکی بەبۆنەی چلەی یادی ئیمامی حوسەین کردەوە سەلامی خودای لێبێت.
    سەرۆک کۆمار لەبەیاننامەکەدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی لە یادی ساڵانەی چلەی ئیمامی حوسەیندا سەلامی خودای لێبێت پاڵەوانێتیەکان و وانە پڕبەهاکان یاددەکەینەوە کە ئیمامی شەهیدکراو بۆمانی داڕشت کاتێک کە ستەم و زەوتکرنی مافەکانی ڕەتکردەوە وخۆی لەوپێناوەدا بەخت کرد، هەروەها ئیمام لەپێناوئەم ئامانجانەدا چەندین کێشەو ئاریشەی هاتە پێش.
    وتیشی لەم یادەمەزن وپیرۆزەدا لەسەر ئەووێنانە هەڵوەستەدەەین کە عێڕاقیەکان و خۆشەیستانی ئیمام نەخشیان کردووە.
    لەیادی چلەدا ئەم وێنانە بوونەتە وێستگەی نیگای هەموو جیهانیان، دەسبڵاوی و بەخشین لە خەسڵەتە جیاکارەکانی کەسایەتی عێڕاقین.
    لەهەمان کاتدا سەرۆک کۆمار داوایکرد کە کۆششەکان یەکبخرێن بۆ پێشکەشکردنی خزمەتی زیاتر بە سەردانیکارانی ئیمامی حوسین سەلامی خودای لێبێت.