دەستگیرکردنی تیرۆریستێک و دوو بازرگانی مادەهۆشبەرەکان

ئەمنی
  • 8-01-2024, 18:04
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    بەڕێوەبەرایەتی گشتی هەواڵگری  ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند کەتیرورێستێک و دوو بازرگانی ماددەهۆشبەرەکانی لەدوو پارێزگا دەستگیرکردووە.
    هەواڵگری لە بەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی" بپێی ئەوزانیاریانەی کە دەست هەواڵگری کەوتن دەربارەی تیرۆرستێک بەنازناوی ئەبو زەبع کە بەنیازبوو بێتە شاری بابل، ئەوەبوو لەبۆسەیەکدا توانرا لەیەکێک لەدەروازەکانی بابل دەستگیربکرێت.
    وتیشی کە پڕۆسەی دەستگیرکردنەکە بەپێی مادەی 1/4 تیرۆربەڕێوەچوو.
    هەروەها تیمەکانی هەواڵگری میسان بەهەماهەنگی لەگەڵ کاروباری مادەهۆشبەرەکان توانی دوو لەبازرگانانی مادەهۆشبەرەکان دەستگیربکات لەهەردوو قەزای مەیمونەو عیمارە لە پارێزگای میسان کە یاداشتنامەی دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووە بەپێی مادەی 28 ی ماددەهۆشبەرەکان.