دەستگیرکردنی تۆڕێکی نێودەوڵەتی ماددەهۆشبەرەکان لە موسەننا

ئەمنی
  • 14-07-2023, 13:28
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری ماددەهۆشبەرەکان ئەمڕۆ ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە تۆڕێکی مەترسیداری ماددەهۆشبەرەکانی دەستگیرکردووە  
    بەڕێوەبەرایەتیەکە لەبەیانامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی بەسەرپەرشتی وەزیری ناوخۆ ولەمیانەی هەڵمەتی نیشتیمانی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان تیمێک بەسەرۆکایەتی بەڕێوەبەری گشتی کاروباری ماددەهۆشبەرەکان وتیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی ماددەهۆشبەرەکانی کەرخ بەپێی بڕیارێکی دادوەری توانرا تۆڕێکی مەترسیداری ماددەهۆشبەرەکان کە لە3 کەس پێکهاتبوون دەستگیربکرێن لە پارێزگای موسەننا کە یەک ملیۆن حەپی کبتاگۆنیان پێبوو .
    وتیشی ئەوتۆمەتبارانە بەپێی مادەی 27 ی یاسای ماددەهۆشبەرەکان ڕادەستی لایەنی پەیوەندیدار کران.