وەزارەتی پەروەردە کاتی تاقیکردنەوەکانی نیوەساڵی ساڵی ڕاگەیاند

ناوخۆ
  • 17-12-2023, 12:58
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی پەروەردە وادەی تاقیکردنەوەکانی نیوە ساڵی بۆ ساڵی خوێندنی (2023-2024) دیاریکرد، بۆ سەرجەم ئاستەکانی خوێندن بۆ ساڵی خوێندنی 2023-2024.
    وەزارەتی پەروەردە لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە :- لیژنەی هەمیشەیی تاقیکردنەوەکان هەفتەیەک پێش دەستپێکردنی تاقیکردنەوە لەنوسراوێکدا کاتی  دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکانی دیاریکرد، بەو پێیەی تاقیکردنەوەکان بۆ قۆناغی سەرەتای لە ڕۆژی پێنجشەممە، 25ی 1ی ساڵی نوێ  دەست پێدەکات و ڕۆژی چوارشەممە 31ی  هەمان مانگ کۆتایی دێت،بە مەرجێک ڕۆژی شەممە یەکێک بێت لە ڕۆژەکانی تاقیکردنەوە، سەبارەت بە خوێندنی ناوەندیش، تاقیکردنەوەکان لە ڕۆژی یەکشەممە 21/1/2024 دەست پێدەکات و ڕۆژی چوارشەممە 31/1/2024ی هەمان مانگدا کۆتایی دێت، بە مەرجێک ڕۆژی شەممەش لەنێو ڕۆژانی تاقیکردنەوەکاندا بێت.
    وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە :- پشووی بەهار ،لەدوای کۆتاییهاتنی تاقیکردنەوەکانی ناوەڕاستی ساڵ دەست پێدەکات، واتە لە ڕۆژی پێنجشەممە،کە هاوتایە لەگەڵ 1/2/2024دەستپێدەکات بۆ ماوەی دوو هەفتە و لە ڕۆژی پێنجشەممە دەوام دەستپێدەکاتەوە کە دەکاتە 15/2/2024.