بانکی ناوەندی دەیەها ملیۆن یۆڕۆ وەک بەشی یەکەمی ڕووماڵکردنی هاوردەکاریەکان لەتورکیاوە پاڵپشتدەکات

ئابوری
  • 5-12-2023, 11:29
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەرچاوەیەکی حکومی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ئاشکرای کرد کە هەستاوە بە پاڵپشتکردنی دەیەها ملیۆن یۆڕۆ وەک بەشی یەکەمی ڕووماڵکردنی هاوردەکانی تورکیا.
    سەرچاوەکە بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند" کە بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەون و ڕێکخستنە بانکیەکان لەگەڵ تورکیا کەهەفتەی پێشوو ئەنجامدرا، بانکی ناوەندی هەستا بە پتەوکردنی دەیەها ملیۆن یۆڕۆ وەک بەشی یەکەمی پڕۆسەکە.
    وتیشی کە ئەم ڕێکارە بەمەبەستی ڕووماڵکردنی هاوردەکانی بازرگانە بەشبەشیەکان لەتورکیاوە ئەنجامدرا ، ئەویش لەمیانەی هەستانی هەندێک لە بازرگانانی عێڕاقی بە هاوردەکردن بەدینار وڕێکارەکەی بانکی ناوەندی بۆ پتەوکردنیەتی بەیۆڕۆ تاکو یەکلاکردنەوەی کاڵاهاوردەکراوەکان لەگەڵ بازرگانە تورکەکان بە لیرەی تورکی ئەنجامبدرێت.