بەغدا - INA- ویسام مەلا
ڕۆژی یەكشەممە باڵیۆزخانەی چین ئاشكرای كرد قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ عێراق لە ماوەی ساڵێكدا، زیادبوونی كڕینەكانی لە عێراق بە ڕێژەی نزیكەی 48%. بووە.
جێگری باڵیۆز شو هایفینگ بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: چین بەرژەوەندییەكی زۆری هەیە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانی و ئابوورییەكانی لەگەڵ عێراق، بەهۆی قورسایی ئابوورییەكەی لە جیهان و ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
ئاماژەی بەوەشكرد : قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات لە ساڵی 2022دا گەیشتە 53.37 ملیار دۆلار، كە ساڵانە بەڕێژەی 43.1% زیادیكردووە، لەكاتێكدا قەبارەی هاوردەكردنی چین لە عێراقەوە گەیشتووەتە 39.38 ملیار دۆلار، كە ساڵانە بەڕێژەی 47.8% زیادیكردووە و جەختیشیكردەوە : چین گەورەترین كڕیاری نەوتی عێراقە.
سەبارەت بە ئەنجوومەنی بازرگانی عێراق و چین، هایفینگ ئاماژەی بەوەدا: ئەنجومەنەكە یەكەم ئەنجومەنی بازرگانییە كە لەلایەن كۆمپانیا چینی و عێراقییەكانەوە دامەزرا، و متمانەمان هەیە كە بەشداری دەكات لە پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان عێراق و چین لەسەر ئاستی بازرگانی و ئابوری.
جەختیشی لەوە كردەوە : باڵیۆزخانەی چین كاردەكات بۆ بەرزكردنەوەی ئاڵوگۆڕی زانیاری و ڕێنماییكردنی كۆمپانیاكان بۆ بەڕێوەبردنی كارەكانیان بەپێی یاسا و ڕێساكان، بۆ دروستكردنی پردێك بۆ هاوكاری نێوان هەردوو وڵات.
پێشبینییەكانی كەشوهەوا بۆ چوار رۆژی داهاتوو