شێخ قەیس خەزعەلی: دەنگدان بە هەموارکردنەوەی یاسای بەرەنگاربونەوەی لەشفرۆشی هەنگاوێکی گرینگ بوو بۆ پاراستنی شوناسی کولتووریمان

سیاسی
  • 28-04-2024, 15:00
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمرۆ یەک شەممە "شێخ قەیس خەزعەلی" ئەمینداری گشتی عەسائیبی ئەهلی حەق،رایگەیاند:کە دەنگدانی پەرلەمان لەسەر هەموارکردنەوەی یاسای بەرەنگاربونەوەی لەشفرۆشی هەنگاوێکی پێویستە بۆ پاراستنی ناسنامەی کولتووری.
    "شێخ خەزعەلی" لە پۆستێکدا لەسەر مەڵپەڕی (X) کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچونی بۆ کردوە ، رایگەیاند: دەستخۆشی لە پەرلەمانتاران لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکەین بۆ دەنگدانیان لەسەر هەمواری یەکەمی یاسای بەرەنگاربونەوەی لەشفرۆشی ژمارە (8)ی ساڵی 1988،کە هەنگاوێکی پێویست و گرنگە بۆ پاراستنی بەهاکان،و ناسنامەی کولتووری کۆمەڵگەی عێراق.
    ڕاشیگەیاند :کە دەرکردنی ئەم یاسایە لەم کاتەدا هاوکاتە لەگەڵ ئەوەی کە لە بەشێک لە وڵاتان کاردەکەن بۆ بڵاوکردنەوەی داڕمان و هەڵوەشاندنەوە خێزان و سروشتی مرۆڤ و پێشێلکردنی ئاشکرای پێکهاتەی خێزان و پێکهاتەی کۆمەڵگا،بۆیە پێویستە هەنگاو بنێن بۆ پاراستنی کوڕ و کچەکانمان و  کۆمەڵگاکەمان لەم مەترسیانە.
    ڕوونیشیکردەوە:- ئەم یاسایە بەتەواوەتی لەگەڵ  دەقەکانی دەستووری عێراقدا دەگونجێت،ئەو لێدوانانەی دژی دەردەچن، بە دەستوەردان لە کاروباری عێراق و بیانوویەکی ڕوونە بۆ بەئامانجگرتنی کۆمەڵگەی عێراقی.
    هەروەک جەختیشی کردەوە: ئەم یاسایە لە بەرژەوەندی باڵادایە بۆ پاراستنی منداڵەکانمان لەو بانگەوازانەی کە بۆ هەڵوەشاندنەوە خێزان و  وڵاتانی جیهان دەدرێت،بۆ ئەوەی ببێتە بەربەستێک لەبەردەم هەر کەسێک کە هەوڵی نانەوەی ئەم دیاردەیە بدات کە نامۆیە بە کۆمەڵگەی موسڵمانمان و کە زۆرێک لە وڵاتانی ڕۆژئاوایی هەوڵی بڵاو کردنەوەی دەدەن لە کۆمەڵگاکەماندا،لە چوارچێوەی پلانێکی بیرکراوەدا کە ئامانج لێی پارچەپارچەکردنی کۆمەڵگایە.
    خەزعەلی ئەوەشی خستۆتەروو : کە ئەم یاسایە ڕووپۆشێکی پتەو و ڕوونی دابینکرد بۆ ڕێگریکردن لەم کردەوانە، هەروەها چارەسەری کەموکوڕییەکانی کرد لە یاسای دادوەریدا.