وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق 38 زماڵەی خوێندن لە چین ڕادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 28-04-2024, 14:55
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەردەستبوونی 38 سکۆلەرشیپی لە چین ڕاگەیاند.
    لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە:- وەزارەت بەردەستبوونی 31 سکۆلەرشیپ بۆ ماستەر و دکتۆرا و 7 سکۆلەرشیپ بۆ ماستەر بۆ فەرمانبەران و دەرچوانی زانکۆ کە لەلایەن کۆماریی چین دەخاتەروو.
    وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە:- دوا وادە بۆ پێشکەشکردنی داواکاری  ڕۆژی چوارشەممە ڕێککەوتی2024/5/1ە.