ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیران: هندستان و چین چەقی قورسایی جوڵەی هاوسەنگی بازرگانی عێراق پێكدەهێنن

سیاسی
  • 15-07-2023, 18:40
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ڕاوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیران مەزهەر محەمەد ساڵح، ئەمڕۆ شەممە، دوو فاكتەری دەستنیشانكرد كە ڕۆڵیان هەیە لە دەستەبەركردنی بەردەوامیی خواست لەسەر نەوتی عێراق بۆ ساڵانی داهاتوو، هاوكات تەئكیدیكردەوە: هندستان و چین چەقی قورسایی جوڵەی هاوسەنگی بازرگانی عێراق پێكدەهێنن، و ئاماژەی بەوەشدا، داهاتی نەوت بنەمای داهاتی بودجەی سێ ساڵی بەڕێژەی 90% پێكدەهێنێت.
    ساڵح بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: دوو فاكتەر هەن كە ڕۆڵی خۆیان دەبینن لە دەستەبەركردنی بەردەوامی خواست لەسەر نەوتی خاوی عێراق بۆ ساڵانی داهاتوو، هەروەها ڕێژەی نرخی نەوتی خاوی جیهانی لە ماوەی ئەمساڵ و ساڵی داهاتوو بە تێكڕا 77 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك كەمتر نابێت و لەبەر دوو هۆكاری سەرەكی ئابووری جیهانی.
    ئاماژەی بەوەشكرد: هۆكاری یەكەم ئەوەیە كە هندستان و چین هێشتا بەرزترین ڕێژەی گەشەی ئابووری لە جیهاندا بەدەستدەهێنن، هەروەها لە ڕێگادان بۆ ئەوەی لە دوو دەیەی داهاتوودا سەركردایەتی ئابووری جیهانی بكەن بە شێوەیەكی بەردەوام، كە ئەمەش داواكارییان بۆ نەوتی خاو زیاد دەكات بۆ پاراستنی بەرهەمهێنانی پیشەسازی بە بەهێزی، هەروەها داواكارییان بۆ نەوت لە بازاڕەكانی ڕۆژئاوای ئاسیا، كە بەڕاستی نزیكترین و زۆرترینە، بەردەوام دەبێت بەهۆی یەدەگی گەورەی نزیكەی نیوەی یەدەگی نەوتی جیهان و بەرهەمهێنانی زۆر، بەم شێوەیە هەردوو وڵات (هیندستان و چین) دەمەوانەی سەلامەتی دەبن بۆ ڕاگرتنی ئەو هەڵكشانە جیهانییەی كە ئەمڕۆ لە بازاڕە سیمبۆلیەكانی جیهانی پیشەسازی ڕۆژئاوادا فراوان دەبێت.
    رونیشیكردەوە: پەیوەندییەكی ئەرێنی هەیە لە نێوان بەرزبوونەوەی ڕێژەی گەشەی ئابووری و بەرزی خواست بۆ سەرچاوەكانی وزە، بەتایبەتی نەوتی خاو، چونكە بازاڕەكانی هیندستان و چین ناوەندی سەرەكی هاوردەكردنن بۆ ناوچەی كەنداو لەنێو گەشەكردنی ئابوورییەكانی ئاسیا لە لایەكەوە، و نەوتی عێراق بە تایبەتی لە لایەكی ترەوە، هیندستان و چین دوو گەورەترین كڕیاری نەوتی عێراقن، و ئەوان چەقی هاوسەنگی لە جوڵەی بازرگانی عێراق پێكدەهێنن لە ئێستادا.
    ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا، وتی: هۆكاری دووەم و گرنگترین هۆكار لە بارودۆخی بازاڕی وزەی جیهانی بەردەوامبوونی شەڕی ئۆكرانیایە لە لایەكەوە و پێویستییە بەرزەكانی جیهان بۆ نەوتی خاو لە لایەكی دیكەوە، نرخی نەوت لە ژێر ڕێژەی ساڵانەی لانیكەم دەخەمڵێنین بۆ ساڵانی ئێستا و داهاتوو بە تێكڕای 77 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك دەبێت، ئەوەش تا ئەو كاتەی شەڕی ئۆكرانیا و ڕووسیا بەردەوام بێت و كاریگەری لەسەر دابینكردنی وزەی ڕووسیا هەبێت.
    راشیگەیاند: لەبەر ڕۆشنایی ئەوانەی سەرەوە، و بەو پێیەی داهاتی نەوت سەرچاوەی بنكەی داهاتی بودجەی سێ ساڵی پێكدەهێنێت بەڕێژەی نزیكەی 90%، گرەوێكی ئەرێنی هەیە لە ڕێكخستنی دابینكردنی بودجەی گشتی فیدراڵی لە دابینكەری نەوتی هەناردەكراو بۆ بازاڕەكانی جیهان بەبێ ئەوەی هیچ كێشەیەك هەبێت كە ببێتە هۆی پشت بەستن بە قەرزكردن یان هەر ڕێگایەكی دارایی كە بارگرانییەك نیشان بدات لەسەر بودجە یان بەهێزكردنی دارایی وڵات.