بانکی ناوەندی هۆشداری دەدات لە خراپ بەکارهێنانی کارتی پارەدانی ئەلیکترۆنی لە دەرەوەی عێراق

ئابوری
  • 20-11-2023, 10:47
  • +A -A

    به‌غدا ـ   INA

    ئەمڕۆ دووشەممە، بانکی ناوەندی عێراق هۆشداریدا لە خراپ بەکارهێنانی کارتی پارەدانی ئەلیکترۆنی لە دەرەوەی عێراق.
    راگه‌یاندنی بانکەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایانگەیاندووە"هۆشداری دەدەینە هەندێک لە خراپ بەکارهێنانی ئەو کارتە ئەلیکترۆنیانەی پارەدان کە بۆ دابینکردنی پێداویستییە سروشتییە ڕەواکانی هاووڵاتیان دابین كراون.
    هه‌روه‌ها بانكه‌كه‌ جەختی لەسەر پابەندبوونی خۆی بە جێبەجێکردنی ڕێوشوێنی توند بۆ کەمکردنەوەی ئەم دیاردەیە و پاراستنی سیستەمی دارایی و دوورخستنەوەی مەترسییەکانی کردووەتەوە، ئاماژەی بەوەشکردووە" ناوی ئەو خاوەن کارتی بانکییانە دیار ده‌كرێن کە خراپ بەکارهێنان یان قاچاخچێتییان پێی ده‌كه‌ن وده‌خرێنه‌ ناو لیستی ڕەشەوه‌ و ڕێوشوێنی یاسایی لە دژی ئه‌نجام ده‌ده‌رێن.