مه‌سرور بارزانی پێنجەمین پێشانگەی بازرگانیى نێودەوڵەتیی پیشەسازی و بیناسازی لە هەولێر ده‌كاته‌وه‌

ئابوری
  • 14-11-2023, 14:30
  • +A -A

    هه‌ولێرـ INA
    ئەمڕۆ سێشەممە 14/11/2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێنجەمین پێشانگەی بازرگانیى نێودەوڵەتیی پیشەسازی و بیناسازی لە هەولێر کردەوە.
    نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌راگه‌یێندراوێكدا كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه‌ راگه‌یاندووه‌" پێشانگەی بازرگانیى نێودەوڵەتیی پیشەسازی و بیناسازی Construct Iraq تایبەتە بە کەرەستەی بیناسازی، کارەبا، سیستەمی ساردی و گەرمی، بە بەشداری 34 کۆمپانیای ناوخۆیی و 178 کۆمپانیای بیانی بەڕێوەدەچیت، لە نێویاندا 178 کۆمپانیا بیانین، کە لە 10 وڵاتی جیاوازەوە هاتوون، وەک تورکیا، ئێران، هیندستان، چین، ئیتاڵیا، ئیمارات، لیتوانیا، ئازەربێجان. پێشانگەکە بۆ سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.