وەزارەتی بازرگانی: چەند پێشنیازێک لەئارادایە بۆ داهێنانی بەشەخۆراکی تازەی مانگانە

بەدواداچوون و ڕاپۆرت
  • 30-10-2023, 13:29
  • +A -A

    بەغداد/ INA محمد سلیم
    وەزارەتی بازرگانی ڕایگەیاند کە چەند پێشنیازێکی پێشکەشکردووە بۆ زیاداکردنی بەشەخۆراکی نوێ وجەختیشیکردەوەکە خۆراکی کۆگەکراوی بۆ حاڵەتی هەڵاوێر ئامادەکردووە.
    هەروەها بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای بازرگانی لوما هاشم موسەوی لە جاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وتی وەزارەتی بازرگانی چەند پێشنیازێکی پێشکەشکردووە بۆگۆڕینی بەشەخۆراکی مانگانەو زیادکردنی بەشەخۆراکی دیکە، ڕوونیشی کردەوەکە وەزارەت و کۆمپانیاکە گرنگیەکی تایبەت بە ئەوانە دەدات کە پاراستنی کۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە ئەویش وەک گونجانێک لەگەڵ بەرنامەی حکومەت.
    هەروەها وتی بەپێی بەرنامە حکومیەکە خۆراکی کۆگەکراومان بەڕێژەیەکی بەرچاو بەڕێژەی سێ ژەم کۆگەکردووە بۆ باری نائاسایی.
    ڕوونیشی کردەوەکە بەهۆی جەنگی ئۆکرانیاوە کێشەی کەمخۆراکی دروست بووە بەڵام عێڕاق زۆر کاریگەری بەو کێشەیە نەکردووە.
    هەروەهائاماژەی بەوەکرد کە چەند سەرپێچیەک ئاشکرا کراوە وەک لەگەڕەکی کەرخ کە 80 هەزارسەرپێچی ئاشکراکراون.
    جگەلەوەش کۆمپانیاکە چەندین بازاڕوبنکەی فڕۆشتنی دامەزراندووە بۆ هاووڵاتیان.

    https://www.youtube.com/watch?time_continue=18&v=YBf2lTuNxbY&embeds_referring_euri=https%3A%2F%2Fwww.ina.iq%2F&source_ve_path=MTY0OTksMjg2NjQsMjg2NjUsMjg2NjUsMjg2NjY&feature=emb_logo