تۆڕی ڕاگەیاندنی عێڕاقی ئاهەنگی یادی دامەزراندنی ڕادیۆی عێڕاقیە دەگێڕێت

ناوخۆ
  • 5-07-2023, 10:44
  • +A -A

    بەغداد/ INA ئەحمەد سمیسم 
    وێنەگرتن : عباس باسم
    تۆڕی ڕاگەیاندنی عێڕاقی بەبۆنەی یادی دامەزراندنی ڕادیۆی عێڕاقیەوە ئاهەنگێکی ڕێکخست.
    پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وتی بەچاودێری سەرۆکی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێڕاقی دکتۆر نبیل جاسم تۆڕی ڕاگەیاندنی عێڕاقی هەستا بە سازدانی ئاهەنگێکی فراوان بەبۆنەی یادی دامەزراندنی ڕادیۆی عێڕاقیە 14 کەهاوکاتە لەگەڵ بەدەستهێنانی خەڵاتی زێڕینی یەکەم لە ڤیستڤاڵی عەرەبی بۆڕادیۆو تەلەفزیۆن.
    وتیشی لە ئاهەنگەکەدا ژمارەیەک کەسایەتی ڕادیۆیی و تەلەفزیۆنی و هونەری و وەرزشی ئامادەبوون کە پیرۆزبایی ودەستخۆشیان کرد لەو کۆششانەی کەلە تۆڕی ڕاگەیاندندا خراونەتە گەڕ لەڕووی کوالێت ناوەڕۆکی سیاسی و ڕۆشنبیری و هونەریەوە.
    لەوتەیەکیدا نوێنەری سەرۆکی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێڕاقی دکتۆر سەباح علال کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ئامادەی بوو وتی هەموو لەدایکبوویەکی نوێ کاتێک کەچاو هەڵدێنێت سروشتی دروستبوونی چەند ڕۆڵێک دەبینێت، ڕادیۆی عێڕاقیەش پلەکانی ژیانی خۆی بە هۆشمەندی و باوەڕبەخۆبوونەوە دەستیپێکرد بۆ پێشکەشکردنی چێژی عێڕاقی بەشێوەیەکی جیاکار بۆ جەماوەرەکەی.
    هەروەها علال وتی لە دەسپێکی ڕادیۆی عێڕاقیە لەساڵی 2009 ەوە ڕادیۆکە لەبەرەوپێشچوون وسەرکەوتندایە و تۆڕی ڕاگەیاندنیش کەل وپەل و کەرەستەی ماددی و ڕاگەیاندنکاری بەتواناو پێداویستی هونەری و ئەندازیاری بۆ دابینکردووە کە بەشێک بوونە لە پڕۆسەی سەرکەوتنەکە، جگەلەوەش ڕادیۆی عێڕاقیە توانیویەتی سەرنجی خەڵک ڕابکێشێت بۆ خۆی لەماوەیەکی کورتدا تاکو گەیشتە ئەودەرەنجامەی کە خەڵاتی زێڕینی سێیەم یەک لەدوای یەک بەدەست بێنێت لە ڤیستیڤاڵی یەکێتی ڕادیۆکانی وڵاتانی عەرەبی بە بەشداری ژمارەیەک لە دەزگاو کەناڵە عەرەبیەکان.
    بەڕێوەبەری ڕادیۆی عێڕاقیە حیدڕ سعدی لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی 
    وتی ئەمڕۆ ئاهەنگی دوو بۆنە دەگێڕین یەکەمیان یادی دامەزراندنی 14 ساڵەی ڕادیۆی عێڕاقیەیە و ئەویدیکەشیان بەدەستهێنانی خەڵاتی زێڕینە بۆسێیەم جار لەڤیستیڤاڵی ڕادیۆو تەلەفزیۆنەکانی وڵاتانی عەرەبی.
    وتیشی ئەم ڕێزلێنانە لە بۆشاییەوەسەریهەڵنەداوە بەڵکو پاش کۆشش و ماندووبوونێکی زۆر و پشتیوانیەکی لەڕادەبەدەری سەرۆکایەتی تۆڕەکەوە پەیدابووە، هەرچەندە ڕادیۆی عێڕاقیە تازەیەو هێشتا گەنجە کەچی دەسکەوتی زۆری بەدەستهێناوە.
    لەلایەن خۆشیەوە ڕاگری کۆلیژی ڕاگەیاندن لە زانکۆی بەغداد دکتۆر عماڕ تاهڕ محمود لەلێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وتی لەبری کۆلیژی ڕاگەیاندن لەزانکۆی بەغداد پیرۆزبایی لەڕادیۆی عێڕاقیە دەکەین کەبەگەورەیی لەدایکبووە لەڕووی ناوەڕۆک و ئاڕاستەوە.
    وتیشی بەرەنگاری چەندین ئاڵنگاری بووینەتەوە لەژێرسایەی ئەو تەکنیکە خێرایەی کەلەئارادایە کە وامان لێدەکات
    کۆشش بکەین بۆ پێشکەشکردنی ناوەڕۆکێکی ڕەسەنی بێ غەل وغەش.
    لەکۆتایی ئاهەنگەکەدا ڕێزلە ژمارەیەک کادیری ڕادیۆی عێڕاقیە و ژمارەیەک لەکەسایەتی هونەری و وەرزشی و ڕاگەیاندنکار گیراو تیپی هونەری عەشتاری کەلتووریش پارچەیەک مۆزیکی پێشکەش کرد.