ئەبولغەیت داوای وەستاندنی "دەستبەجێ"ی بەردەوامی توندوتیژی لە فەڵەستین دەكات

جیهانی
  • 11-10-2023, 20:39
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    ئەمینداری گشتی كۆمكاری عەرەبی ئەحمەد ئەبولغەیت،ئەمرۆ چوارشەممە، داوایكرد كە بەردەوامی توندوتیژی لە فەڵەستین "دەستبەجێ" ڕابگیرێت.
    ئەبولغەیت لە میانی كۆبوونەوەی بەپەلەی كۆمكاری عەرەبی لەسەر ئاستی وەزاری سەبارەت بە پێشهاتەكانی غەززە، رایگەیاند: دەبێت بەردەوامی توندوتیژی لە فەڵەستین دەستبەجێ رابگیرێت.
    هۆشداریشی دا لە دەرچوونی دۆخەكە لە فەڵەستین.
    پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی رایگەیاند: ئەمڕۆ چوارشەممە، كۆبوونەوەی بەپەلەی كۆمكاری عەرەبی لەسەر ئاستی وەزاری سەبارەت بە پێشهاتەكانی غەززە دەستی پێكرد.
    پەیامنێرمان وتی: كۆبوونەوەكە لە بارەگای ئەمیندارێتی گشتی كۆمكاری عەرەبی لە قاهیرە بەڕێوەدەچێت.
    ئەمڕۆ چوارشەممە، ریاز مالیكی وەزیری دەرەوەی فەڵەستین، ستایشی هەڵوێستەكانی عێراقی كرد بۆ پشتیوانیكردنی دەوڵەتی فەڵەستین و گەلەكەی.