كۆبوونەوەی بەپەلەی كۆمكاری عەرەبی لەسەر ئاستی وەزاری سەبارەت بە پێشهاتەكانی غەززە دەستی پێكرد

سیاسی
  • 11-10-2023, 20:34
  • +A -A

    قاهیرە - INA
    پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی رایگەیاند: ئەمڕۆ چوارشەممە، كۆبوونەوەی بەپەلەی كۆمكاری عەرەبی لەسەر ئاستی وەزاری سەبارەت بە پێشهاتەكانی غەززە دەستی پێكرد.
    پەیامنێرمان وتی: كۆبوونەوەكە لە بارەگای ئەمیندارێتی گشتی كۆمكاری عەرەبی لە قاهیرە بەڕێوەدەچێت.
    ئەمڕۆ چوارشەممە، ریاز مالیكی وەزیری دەرەوەی فەڵەستین، ستایشی هەڵوێستەكانی عێراقی كرد بۆ پشتیوانیكردنی دەوڵەتی فەڵەستین و گەلەكەی.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی دەرەوە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوە فوئاد حسێن، ئەمڕۆ لە پەراوێزی بەشداریكردنی لە كۆبوونەوەی بەپەلەی ئەنجومەنی كۆمكاری عەرەبی لەسەر ئاستی وەزاری، كە ئەمڕۆ لە بارەگای ئەمیندارێتی گشتی كۆمكاری عەرەبی لە قاهیرە بەڕێوەدەچێت، لەگەڵ ریاز مالیكی وەزیری دەرەوەی فەڵەستین كۆبووەوە.
    ئاماژەی بەوەشكرد: لە میانی كۆبوونەوەكەدا باس لە پێشهاتە دوژمنكارییەكانی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچە داگیركراوەكانی فەڵەستین كرا، و فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوە جەختی لە هەڵوێستی توندی عێراق و خەڵك و حكومەتەكەی كردەوە بەرامبەر بە پرسی فەڵەستین و پشتیوانیكردنی خەڵكی فەڵەستین لە بەدیهێنانی خواستەكانیان و بەدەستهێنانی تەواوی مافە ڕەواكانیان.
    هەر بەپێی بەیاننامەكە، لە بەرامبەردا وەزیری دەرەوەی فەڵەستین، ستایشی هەڵوێستەكانی عێراقی كرد بۆ پشتیوانیكردنی دەوڵەتی فەڵەستین و گەلەكەی.