هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپیمان لە پاڵاوتنەکانی جامی خوار ٢٣ ساڵانی ئاسیا بە ١٣ گۆڵ بەرامبەر بە هیچ لە ماکاو دەباتەوە

وەرزش
  • 6-09-2023, 20:55
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپیمان لە پاڵاوتنەکانی جامی خوار ٢٣ ساڵانی ئاسیا، بە ١٣ گۆڵ بەرامبەر بە هیچ گۆڵێک لە ماکاوی بردەوە.
    پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند" هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵۆمپیمان لە پاڵاوتنەکانی جامی ئاسیای ژێر 23 ساڵدا بە 13 گۆڵ لە هاوتاکەی ماکاوی بردەوە".
    ئاماژەی بەوەشکرد، یاریزان حسێن عەبد لە خولەکی ٩دا فێستیڤاڵی گۆڵی کردەوە، لە خولەکی ١٥ ئەلێکساندەر ئۆراها گۆڵی دووەمی  زیادکرد، هەروەها عەلی جاسمیش لە خولەکی ٢٧ گۆڵی سێیەمی تۆمارکرد، هەروەها ڕه‌زا فادێل گۆڵی چوارەمی لە خولەکی ٣٧ و ٣٠ تۆمارکرد. لە بەرامبەردا بلند ئازاد لە خولەکی 43 گۆڵی پێنجەمی تۆمارکرد، عەلی جاسمیش گۆڵی شەشەمی بۆ هه‌ڵبژارده‌كه‌مان زیادکرد، لە خولەکی 44دا ئەلێکساندەر ئۆراها لە کۆتا خولەکی گێمی یەکەمدا گۆڵی حەوتەمی تۆمارکرد.
    ئاماژەی بەوەشکرد، كه‌یاریزان ڕه‌زا عەلی بەردەوام بوو لە فێستیڤاڵی گۆڵ، لە خولەکەکانی 48 و 57 دوو گۆڵی بۆ هه‌ڵبژارده‌كه‌مانی زیادکرد، هەروەها یاریزان حسێن عەبدول لە خولەکی 59 گۆڵی دەیەمی زیادکرد، هاوکات یاریزان زەید تەحسینیش گۆڵی یازدەهەم لە خولەکی٦٣ زیادكرد، زولفیقار گۆڵی دوانزەهەمی لە خولەکی ٦٥ تۆماریكرد ویاریزان مونتەزەر عەبدول گۆڵی سێزدەهەمی بۆ هەڵبژاردەی نیشتمانی تۆمارکرد.