وەزیری دەرەوە بۆ هاوتا تورکیەکەی: وشکەساڵی هەڕەشە لە ئابووری و کشتوکاڵی عێڕاق دەکات

سیاسی
  • 22-08-2023, 21:58
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    وەزیری دەرەوە فوئاد حسین ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە، لە میانەی دیداری لەگەڵ هاووتا تورکیەکەی هاکان فیدان جەختی لەوەکردەوەکە وشکەساڵی هەڕەشە لە ئابووری و کشتوکاڵی عێڕاق دەکات ئاماژەشی بەوەدا کەدەستووری عێڕاقی بوار بەهیچ ڕێکخراوێک نادات کە عێڕاق بکاتە شوێنێک بۆ هێرشبردنەبەر وڵاتانی دراوسێ.
    فوئاد حسین لە میانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ هاکان فیدان کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ئامادەی بوو وتی ئەمە یەکەم سەردانی وەزیری دەرەوەهاکان فیدانە بۆ بەغداد و کۆبوونەوەیەکی گرنگمان لەگەڵیدا کرد.
    وتیشی کە لەکۆبوونەوەکەدا باسی کێشەی ئاومان کرد و ڕوونمان کردەوەکە پێوستە عێڕاق پشکی خۆی لەئاو بدرێتێ و وەزیری تورکیش پێشنیازی کرد کە لێژنەیەک پێکبهێنرێت بۆ ئەم بابەتە.
    جەختیشی لەوەکردەوە کە بێئاوی هەڕەشە لە ئابووری عێڕاق و کشتوکاڵ دەکات و هەروەها باس لە بوونی سەربازی تورکیاش کرا لەسەرخاکی عێڕاق و ئەوەش خرایەڕوو کە دەستووری عێڕاق بوار بەهیچ ڕێکخراوێک نادات کە خاکی عێڕاق بۆ هێرشکردن بەکاربهێنرێت.
    هەروەها لەکۆبوونەوەکەدا باس لە ئاسانکاریەکانی پێدانی ڤیزا کرا بۆ عێڕاقیەکان، لەکۆبوونەوەکەشدا گرنگی کۆبوونەوەی ئابووری و بازرگانی هاوبەش لەنێوان هەردوولاداکراو خێراکردنی یاداشتنامەکانی لێکگەیشتنیش تاووتوێکرا.