وەزارەتی نەوت ئاماری سەرەتایی هەناردەكردنی نەوت بۆ مانگی نیسان بڵاو دەكاتەوە

  • 1-05-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع وەزارەتی نەوت، ئەمرۆ سێ شەممە، رایگەیاند رێژەی هەناردەكردنی نەوت لە مانگی نیساندا گەشتوەتە زیاتر لە (100) ملیۆن و (197) هەزار و (197) بەرمیل نەوت، داهاتەكەشی زیاتر لە (6) ملیار و (474) ملیۆن و (260) هەزار دۆلار. لای خۆیەوە عاسم جیهاد وتەبێژی وەزارەتی نەوت لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەوڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، رایگەیاند:" كۆی هەناردەكردنی نەوتی خاو لە كێڵگە نەوتییەكانی ناوەراست و باشوری عێراق گەیشتە زیاتر لە (100) ملیۆن و (197) هەزار و (197) بەرمیل، داهاتەكەشی گەیشتوەتە زیاتر لە (6) ملیار و (474) ملیۆن و (260) هەزار دۆلار، وتشی لەو ئامارەدا هەناردەكردنی نەوتی كەركوك تۆمار نەكراوە". راشیگەیاند "رێژەی هەناردەكردنی نەوت لە رۆژێكدا (3) ملیۆن و (240) هەزار بەرمیل نەوت بووە، رێژەی نرخی یەك بەرمیل نەوتیش گەیشتوەتە (64.615) دۆلار".