وەزارەتی نەوت داهاتی فرۆشتنی نەوت بۆ مانگی شوباتی رابردوو ئاشكرا دەكات

  • 1-03-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغدا – ا ه ع وەزارەتی نەوت سەرژمێری سەرەتایی هەناردە و داهاتی نەوتی بۆ مانگی شوباتی رابردوو بڵاوكردەوە و دەڵێت لەو مانگەدا نرخی بەرمیلێك نەوت (60.167) دۆلار بووە. لای خۆیەوە عاسم جیهاد وتەبێژی وەزراەتی نەوت لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، رایگەیاند: كۆی رێژەی هەناردەكردنی نەوت لە مانگی شوباتی رابردوو زیاتر لە (95) ملیۆن و (940) هەزار و (404) بەرمیل بوو، داهاتەكەشی (5) ملیار و (769) ملیۆن و (532) هەزار دۆلار بووە، لە كاتێكدا سەرژمێری هەناردەكردنی نەوتی كەركوك تۆمار نەكراوە. وتیشی رێژەی هەناردەكردنی نەوت لە رۆژێكدا (3.426) ملیۆن بەرمیل نەوت بووە و نرخی یەك بەرمیلیش (60.137) دۆلار بووە. ئەوەش لە كاتێكدایە ژمارەی رۆژەكانی مانگی شوبات 28 رۆژە، واتە 3 رۆژی لە مانگی كانوونی دووەم كەمترە كە كاریگەری لەسەر رێژەی هەناردەكردنی نەوت هەبووە.