وەزارەتی نەوت داهاتی فرۆشتنی نەوت لە مانگی رابردوودا ئاشكرا دەكات

  • 2-01-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغدا – ا ه ع وەزارەتی نەوتی عیراق رایگەیاند مانگی رابردو زیاتر لە 109 ملیۆن بەرمیل نەوت فرۆشراوەو داهاتەكەشی زیاتر لە شەش ملیار دۆلار بووە. وەزارەتی نەوتی عیراق لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی ئاژانسی هەواڵی عێراقییە ( ا ه ع) نێردراوە، ئاماری نەوتی هەناردەكراو و داهاتەكەی بۆ مانگی كانونی یەكەمی 2017 بڵاوكردەوەو ئاماژەی بەوەداوە كە رێژەی نەوتی هەناردەكراو و داهاتەكەی لەمانگی كانونی یەكەم زیادیكردوە، ئەوەش بەپێی ئامارەكانی كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عیراق (سۆمۆ). لەبارەی بڕی نەوتی هەناردەكراوەوە، ئاشكرایكردوە: مانگی رابردوو 109 ملیۆن و 573 هەزارو 817 بەرمیل نەوت هەناردەكراوەو داهاتەكەشی شەش ملیارو 496 ملیۆن و 204 هەزار دۆلار بووە. لای خۆیەوە عاسم جیهاد وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عیراق رایگەیاند: بڕی ئەو نەوتەی مانگی رابردوو هەنادەكراوە لە كێڵگە نەوتییەكانی ناوەڕاست و باشوری عیراق بووەو كە گەیشتۆتە بڕەكەشی 109 ملیۆن و 573 هەزارو 817 بەرمیل و داهاتەكەشی شەش ملیارو 496 ملیۆن و 204 هەزار دۆلار بووە، بەڵام بڕی نەوتی هەناردەكراو لەكێڵگە نەوتییەكانی كەركوكەوە لەئامارەكەدا تۆمارنەكراوە.